وەزارەتی دارایی بڕیارێک لەبارەی دەرکراوە سیاسیەکان لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراکدا دەردەکات

ناوخۆ
  • 5-09-2022, 14:20
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی فەرمانێکی لەبارەی دەرکراوە سیاسیەکان لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراک دەرکرد.
     لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوەکراوە" بەپێی رێنماییەکانی "ئیحسان عەبدولجەبار" وەزیری دارایی، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی فەرمانی دەرکرد بۆ دانانەوەی وەجبەی یەکەمی لەکارلادراوی سیاسی.
    لەراگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە فەرمانی گەرانەوەی (80) فەرمانبەر وەك یەكەم وەجبەی لەكارخراوە سیاسییەكان واژۆکراوە، ئەمەش لەسەر بنەمای یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری و ئاسایشی گەشەپێدانی خۆراک ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ دوای ئەوەی تەرخانکردنی دارایی بەردەست. 
     بەپێی راگەیەندراوەکە وەزارەت دووپاتیکردۆتەوە، کە "بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و کاردەکات بۆ تەواوکردنی سەرجەم رێکارە کارگێڕی و داراییەکان بەمەبەستی دەرکردنی بڕیاڕی دواتر بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانگرێتەوە.