بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا چەند ڕێنمایی بۆ میدیاکان بڵاو کردەوە ، کە تیایدا سەرجەم رۆژنامەنوس و میدیاکاران دەتوانن ئازادانە لە پایتەخت بسورێنەوە رووماڵ بکەن.
لەوبارەیەوە فەریقی یەکەم " لیوا "ئەحمەد سەلیم" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) راگەیاند، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لە نوسراوێکی فەرمیدا، کە ئاڕاستەی سەرجەم یەکە ئەمنییەکانی کردووە رایگەیاندوە کە پێویستە ئازادی هەبێت بۆ میدیاکان بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێک کارەکانیان ئەنجام بدەن.
"سەلیم " ئاماژەی بەوەشکرد"ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردن و پاراستنی ئازادی کادیران و دەزگاکانی راگەیاندن .
جەختیشیکردەوە "راگەیەندکاران و رۆژنامەنوسان و فۆتۆگرافەران و سەرجەم کارمەندانی راگەیاندن ئازادی تەواویان هەیە بۆ سووڕانەوە لەناو پایتەختدا.