بەغداد – ا ه ع ئەمانەی بەغداد تەئكیدیكردەوە بە هاوكاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، رێوشوێنی یاسایی دەرحەق بەو حزب و كیانە سیاسییانە دەگیرێتەبەر كە سەرپێچی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا دەكەن. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئەمانەی بەغداد رایگەیاند: "بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان چەند رێوشوێنێكیان دارشتووە بۆ رێكخستنی پروپاگەندەی تایبەت بە هەڵبژاردنەكان، بۆ ئەوەی بەربگیرێت لە شێواندنی بەغداد بە تایبەت لەشوێنە مێژویی و كلتوری و دینییەكاندا". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە " ئەمانەی بەغداد بەكارهێنانی تەلارە مێژویی و دینی و پرد و رووی بینا حكومییەكان و قوتابخانە و نەخۆشخانەكان بۆ هەڵواسینی پۆستەر و وێنەی كاندیدەكان قەدەغە كردووە". لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە " ئەمانەی بەغداد خوازیارە حزب و كیانە سیاسیەكان كە بەشدارن لە هەڵبژاردندا، بە هۆشیاری زیاتر و هەستی بەرپرسیارێتییەوە پارێزگاری لە جوانی شاری بەغداد بكەن".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات