بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی کەشناسی عێراق کەش و هەوای رۆژانی داهاتووی وڵاتی راگەیاند، کە پێشبینی دەکات لە سبەینێ وە پلەکانی گەرما دابەزێت.
لە راگەیەندراوێكی دەستەکەدا ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ سێ شەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە رۆژی پێشوو، لە باکووری وڵاتیش کەمێک دادەبەزێت.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش وهەوای رۆژی چوارشەممە ساماڵ دەبێت ، پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبنەوە لە رۆژانی پێشوو، لە باکوری وڵاتیش کەمێک لە رۆژی پێشوو بەرزتردەبێت.
راگەیەندراوەکە ڕوونیشی كردۆتەوە "کە كەش و هەوای سبەی پێنج شەممە تۆز و خۆڵێكی سووك ناوچەکانی ناوەڕاست دەگرێتەوە .
هاوكات كەش وهەوا لە ناوچەكانی باكور و باشوور ئاسمان روون دەبێت و پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات كەمێك دادەبەزێت.
کەش و هەوای وڵات بۆ هەینی داهاتووش لە هەموو ناوچەکانی وڵات ئاسمان ڕوون دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزێت، لە باشووری وڵاتیش نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.
لە خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما و کەش وهەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو خرایتە روو:-