یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ (INA): ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی سیاسی عێراق دەکەین و داوای دیالۆگ دەکەین

سیاسی
  • 5-09-2022, 12:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA ـ ویسام مه‌لا
    ئەمڕۆ دووشەممە "باربرا لیف "یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتڕاستی کردەوە کە ئیدارەی ئەمریکا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ رووداوە سیاسیەکانی عێراق دەکات، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دەنگی "موقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرکردەکانی دیکە دەبێ ببیسترێت، ھەروەک رۆڵی ئەرێنی عێراقی لە گفتوگۆی نێوان واشنتۆن و تاران بەرز نرخاند.