دادگای فیدراڵی لە ماوەی مانگی تەمموزدا ٢٢ دۆسیە و داواکاری دەستوری یەکلایی کردۆتەوە

ناوخۆ
  • 5-09-2022, 12:00
  • +A -A

     بەغداد/ INA

     ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی یەکلاییکردنەوەی ٢٢ دۆسیە و داواکاری دەستووری بۆ مانگی تەمموز ڕاگەیاند.
     لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی دادوەری، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "دادگای باڵا لە مانگی تەمموزدا چەند بڕیارێكی دەركردووە، لەنێویاندا بڕیاری رەتكردنەوەی دۆسیەی ژمارە (50/فیدڕاڵی/2022) بۆ داواكار"سەعد كەمبش" بە داواکاریی هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی (1)ی فەرمانی دیوانی ژمارە(450 ) کە بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەرکی "سەعد حەمید کەمبش" لە ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری وەقفی سوننی وەک دەزگایەک و بە ڕەوا زانینی هەڵوەشاندنەوەی ئەرکەکەی.
     ھەروەھا ئاماژەی بەوەشكردوە لەبڕیارێکی دیدا "دادگا دۆسیەی ژمارە (90/فیدڕاڵی/2022) جێگیرکرد ، بکەخۆی لە برگەی ژمارە (94/فیدڕاڵی/2022) سەبارەت بە داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەندامیەتی پەرلەمانتار (ھەرێم كەمال خورشید) لە بازنەی سێی پارێزگای هەولێر و گەڕانەوەی كورسیەكە بۆ سكاڵاكار.
     لەلایەکی تر ، "دادگا دۆسیەی ژمارە (73/ فیدراڵی/ 2022) رەتکردەوە، کە بریتی بوو لە داواکاریی سکاڵاکار بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی پەرلەمانتار (حەیدەر عەلی شێخان بەربۆنی) کە ناوبراو دەنگی راستی بازنەی هەڵبژاردنەکەیەتی. 
     ھەروەک روونیشیكردۆتەوە کە دادگا بڕیاری خۆی دەركرد بۆ رەتكردنەوەی دۆسیەی ژمارە (91/فیدڕاڵی/2022) سەبارەت بە داواكاری بڕیاری نادەستووری و نایاسایی ( غوسون حەمید عەتیە فەرتووسی)، كاندیدی پارێزگاری میسان، بازنەی یەكەمی هەڵبژاردن.
     ھاوکات دادگا داوای سكاڵایی ژمارە (137/فیدڕاڵی/2022) وەرگرتوە سەبارەت بە داواكاریی سكاڵاكار (فاتیمە عەباس فازل والی)، كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەبازنەی یەكەمی پارێزگای بەسرە، بە پابەندبوون بە ماددەی ( 52) کە مافی دابە بە سکاڵاکار بە بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانتار (عەلا سەباح مەرعی حیدەری).