بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیران دەستپێکردنی کارەکانی خولی دووەمی دیالۆگی نیشتمانی ڕاگەیاند، کە لەسەر داوای سەرۆک وەزیران بووە.
نووسینگەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ کارەکانی خولی دووەمی دیالۆگی نیشتمانی نێوان هێزە سیاسییەکان، کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کردبوو، دەستپدەکاتەوە.