بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ڕافیدەین پێشینەیەکی نوێی بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی ڕاگەیاند.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، " پێشینەكان بۆ فەرمانبەران و گرێبەستەكان وکارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات بۆ 50 ملیۆن دینار ،بەڵام پێشینەکە بۆ گرێبەستەكان لە 5 ملیۆن دینار دەست پێدەکات تاوەکو 10 ملیۆن دینار، ئەمەش دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكان بەپێی رێنماییەكان.
راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "داواکاری بۆ پێشینەکان لەڕێگەی لقی بانکەوەیە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق .
ھەرلەراگەیەندراوەکەدا ھاتوە لقەکانی بانکەکە ، بەردەوامن لە وەرگرتنی داواکاری بۆ مامەڵەکردن بۆ سودمەند بون لە پێشینەکان .