بەغدا - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و باربرا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختیان لە گرنگی زاڵبوون بەسەر قەیران و دۆزینەوەی چارەسەر لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەكاندا كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : كە حەلبوسی پێشوازی لە باربرا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری كرد و لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەكانی ڕووداوە سیاسییەكانی عێراق كرد و گرنگی دۆزینەوەی چارەسەر لەناو دەستپێشخەرییەكاندا كە لەگەڵ قۆناغەكە و پێداویستییەكانیدا بگونجێت و بەشداربن لە تێپەڕاندنی قەیرانەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانیش كرا، هەروەها ژمارەیەك پرسی گرنگی هاوبەشیان هەبووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە لیڤ پشتیوانی بەردەوامی وڵاتەكەی بۆ عێراق پشتڕاستكردۆتەوە بەپێی رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و كاركردن بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتۆن و ئاماژەی بە گرنگی بەهێزكردنی گفتوگۆی نیشتمانی نێوان سەركردەكانی عێراق بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو قەیرانەدا كە وڵاتەكە تووشی هاتووە.