پۆلیسی بابل وردەكاری پلانی ئاسایشی ئەو سەردانكەرانەی چڵە ڕوون دەكاتەوە

ئەمنی
  • 4-09-2022, 21:20
  • +A -A

    بابل - INA- ئەحمەد چەنچون
    ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابیل پشتڕاستی كردەوە كە پلانی سەردانی ئەربەعین 6 میحوەری بۆ سەردانكەران لەخۆ گرتووە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە پلانی ئەمنی بۆ ئەمساڵ بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش سەركردایەتی دەكرێت.
    سەرۆكی پۆلیسی پارێزگاكە لیوا خالد زەكی ئەلشەمەری لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند : ئەو پلانە ئەمنییەی كە ئامادەكرابوو بۆ پاراستنی سەردانكەران بۆ یادكردنەوەی چلەی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت) ئەمساڵ لەژێر سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و لەژێر فەرماندەیی وەڵامدانەوەی خێرا فەرماندەی لیوا تامر ئەلحسێنی دەبێت، ئاماژە بەوە دەكات : كە پلانەكە پێش ئۆپەراسیۆنەكانی پێشوەختە لە كەرتی بابلی باكوور لە ناوچەكانی جبلە، میلحە، بحیرات و جورف ئەلنەسر بە بەشداری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا و دەزگای ئاسایش و هەواڵگری لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتیدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پلانی ئەمنی بریتی بوو لە دابەشكردنی كەرتی قایمقامیەت بەسەر سێ كەرتی سەرەكی (باكور و ناوەڕاست و باشوور) و لەژێر چاودێری پلە پێشكەوتووەكاندا، جگە لەو یەكانەی كە دوێنێ لە لیوای 36ی فیرقەی 9 و راپیدەوە پەیوەست بوون بە لیوای وەڵامدانەوە جگە لە هێزەكانی پشتیوانی.
    ئەلشەمەری كە پارێزگارییەكە 6 میحوەری هەیە بۆ ڕێگای سەردانكەران، سێیان لە كەرتی باكوور و دوو میحوەری سەرەكی لە باشوور و میحوەری باشووری ڕۆژئاوای پارێزگاكەن.