پارێزگاری ئەنبار: گەڕاندنەوەی نزیكەی 350 خێزان لە كەمپی ئەلهۆلی سووریا

ناوخۆ
  • 4-09-2022, 21:03
  • +A -A

    ئەنبار - INA- ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەلی فەرحان پارێزگاری ئەنبار ژمارەی ئەو ئاوارانەی لەناو پارێزگاكەدا ژمارد و ئەوانەی لە ئەلهۆلی سوریاوە دێن، هاوكات قەرەبووكردنەوەی نزیكەی 25%ی ئەو كەسانەی راگەیاند كە قەرەبووكردنەوەی شەڕی تیرۆریستی داعش دەیانگرێتەوە.
    فەرحان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : ژمارەی ئاوارە لە قەزا و ناحیەكانی ئەنبار لە 125 خێزان تێناپەڕێت لە كەمپە گەشتیارییەكان و ئەوانی دیكەش خەڵكی باشووری بەغدان و بە تایبەتی خەڵكی جورف ئەلنەسر و ناوچەكانی نزیكی.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەوە حكومەتی ناوەندییە كە بەرپرسیارێتی دۆسیەكەیان دەگرێتە ئەستۆ و جەختیشیكردەوە : كە ماڵەكانیان ڕووبەڕووی هیچ كێشەیەك نابنەوە، پارێزگاش چالاكە لە گەڕانەوەیان.
    ئاماژەی بەوەشدا : كە ئەو پارێزگایە كار بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە دەكات لە كەمپی ئەلهۆلی سووریا، هەروەها تیمێك لە قائیم مەقامیە و ناحیە لاوەكیەكان ئامادەی هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كە ڕۆڵێكی زۆر گەورەی هەیە لەم فایلەدا و ئاماژەی بەوەدا كە كۆبوونەوەكان بەردەوامن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ گەڕاندنەوەی خەڵكی پارێزگاكە لە ئەو ئاوارەبووانەی لە سوریا دەگەڕێنەوە دوای چاكسازییان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كە ژمارەی ئەو خێزانانەی لە سووریا دەگەڕێنەوە نزیكەی 500 كەسە، نزیكەی 350 كەسیان گەڕێنراونەتەوە بۆ پارێزگاكە دوای ئەوەی وردبینییەكی دروستیان بۆ كراوە و ژیانیان بە شێوەیەكی ئاسایی دەژین، هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ گەڕانەوەی ئەوانی دیكە و ئاماژەی بەوەدا كە هەیە وەجبەیەكی نوێ لە كەمپی ئەلهۆڵەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ عێراق.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە بەدواداچوون لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و لیژنە تایبەتمەندەكان و وەزارەتی كۆچبەران بەردەوامە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان كە زۆربەیان لە ئەلقائیم و راوە و ناوچەكانی دیكە جێگیرن.
    سەبارەت بە دۆسیەی قەرەبووكردنەوە پارێزگاری رومادی وتی: كێشە هەبووە لە قەرەبووكردنەوەی خانوو و موڵك، هەروەها قەرەبووكردنەوەی بریندارەكان كە ژمارەیان زۆرە، بەڵام ئەمساڵ زۆر باشترە، هەرچەندە دەوڵەت پێویستی بە بودجەی بەپەلە هەیە، بەڵام لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕكردن 1/1 بڕە پارەی باش گەیشتووەتە ئەنبار بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.
    ئاماژەی بەوەشكردووە: 20-25%ی ئەوانەی داپۆشراون قەرەبوو كراونەوە و جەختیشیكردەوە كە ئەمساڵ ئەگەر دەوڵەت بەم ڕۆحە بەردەوام بێت و ڕێژەی ئەوانەی قەرەبوو دەكرێنەوە دەگاتە 50% كە ئەمەش ڕێژەیەكی باشە.