بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە پشتیوانییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ عێراق كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاندووە : مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازی لە باربرا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری كردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكان تاوتوێ كران و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی عێراق و ڕۆڵی حكومەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و هەوڵەكانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانی سیاسی ئێستا لەڕێگەی دەستپێكردنی چەندین دەستپێشخەری بۆ دیالۆگێكی نیشتمانی گشتگیر لە نێوان هەموو هێزە سیاسییە نەتەوەییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا دەست خرایە سەر كۆمەڵێك پرسی ناوچەیی و دۆسیەی بەرژەوەندی هاوبەش، هەروەها شاهیدی جەختكردنەوە لە رۆڵی دیاری عێراق بوو لە كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە لە رێگەی هەوڵەكانی حكومەتی كازمی لە پەیڕەوكردنی سیاسەتی ئارام و گفتوگۆ لە نێوان وڵاتانی ناوچەكە.
لیف دووپاتی كردەوە : بەپێی بەیاننامەكە بانگەوازی سەرۆكی ئەمریكا جۆزێف بایدن لە سەرجەم سەركردەكانی عێراق بۆ بەهێزكردنی گفتوگۆی نیشتمانی نێوان هێزە سیاسییەكان و بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و بەردەوامبوون لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە پشتیوانییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ عێراق كرد و جەختی لە گرنگیی بەردەوامی هاوكارییەكان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدان و چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوارە جیاوازەكانی ئابووری و پەروەردەیی و كولتووری كردەوە.