بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش كوژرانی سێ تیرۆریستی لەكەركوك ڕاگەیاند.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : بەشەكانی بارەگای پێشكەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك لە كاتی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی تۆكمە لە قۆناغی شەشەمی خۆیدا توانیویانە پەناگەی تیرۆریستێك تێكبشكێنن و 3كەس بكوژن لە تیرۆریستان.
ئاماژەی بەوەشكردووە : 4 ئامێری تەقەمەنی و 3 موشەكی تۆپخانە و پشتێنێكی تەقینەوە و ماتۆڕسكیلێك و كامێرایەك و 3 تفەنگ دۆزرایەوە كە یەكێكیان لەناوچووە. بەپێی پێویست مامەڵە لەگەڵ ئەو كەرەستەدا گیراوە كە دەستیان بەسەردا گیراوە.