بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد جابر عەتا پارێزگاری بەغدا، رێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی بۆ وردبینی فەرمانە كارگێڕییەكان و لیستەكانی وانەبێژان بۆ ساڵی 2020 كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : كە عەتا رێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی كرد بۆ وردبینی لە فەرمانە كارگێڕییەكان و لیستەكانی 2020 وانەبێژ لە قەزاكانی بەغدا (ئەلكەرخ 1،2،3/ و ئەلرەسافە 1،2) بە مەبەستی پەسەندكردن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە :پارێزگاری بەغدا خۆی لە پەسەندكردنی فەرمانی وانەبێژان بەدوور ناگرێت وەك دەنگۆ هەیە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سێیەمی رەسافە كۆكردنەوەی تێچووی دارایی تەواو نەكردووە بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی بڕوانامەدان.