بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە سەندیكای دەرمانسازان ژمارەی ئەو سەرپێچیانەی ژمارد كە لە كەمتر لە ساڵێكدا بەدیكراون، لە هەمان كاتدا ڕێكارەكانی بۆ كرێچییەكان ڕوون كردەوە.
مستەفا ئەلهیتی سەرۆكی سەندیكای دەرمانسازەكان لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : ئەو سەندیكایە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووەوە هەڵمەتی پشكنینی ئەنجامداوە تاوەكو مانگی ئەیلولی ئێستا، كە 13 هەزار سەردانیان كردووە لە سەرتاسەری وڵاتدا و ئاماژە بەوە دەكات : كە لەم ماوەیەدا 2,700 سزا تۆماركراون بۆ پێشێلكارییەكان سزاكان لەلایەن لیژنە دیسپلینییەكانەوە جێبەجێكراون.
سەبارەت بەو دوكانە ساختانەی كە دەرمانخانەكان بەڕێوەدەبەن، ئەلهیتی دووپاتی كردەوە كە ماڵپەڕی ئەو دوكانانەی سەرپێچی دەكەن نووسراوێكی فەرمی دەنێرێت كە ناو و ناونیشانی دوكانەكەی تێدایە، بۆ بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێكخراو لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.
سەبارەت بە حاڵەتەكانی بەكرێدان و فرۆشتنی مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی پیشەكە، ئەلهیتی ڕایگەیاند : كە فرۆشتن یان بەكرێدانی مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی پیشەكە قەدەغەیە و بەپێی یاسای مادەی 50 لە یاسای پراكتیكی دەرمانخانە، هەركەسێك بیفرۆشێت بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكە بە 3 ساڵ زیندان سزا دەدرێت.