بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی باشووری كەركوكی راگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ئەمڕۆ لیوای 16ی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی گەڕانی بەرفراوانی لە باشووری پارێزگای كەركوك ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە گەڕان و ئاسایشی پەراوێزی شاری داقوقە و پڕكردنەوەی هەر بۆشایییەكی ئەمنییە كە توخمەكانی داعش بۆ دزەكردن و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە تاوانكارییەكانیان لەناو كەرتی بەرپرسیارێتیدا بیقۆزنەوە.