رافیدەین وەجبەیەكی نوێ لە پێشینەكانی خانەنشینكراوان دەخاتە بازاڕەوە

ئابوری
  • 4-09-2022, 16:42
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی رافیدەین خستنەبازاڕی وەجبەیەكی نوێی لە پێشینەكانی خانەنشینان ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی بانكەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە: وەجبەیەكی نوێ لە پێشینەكانی خانەنشینانەوە دەستیپێكرد كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات بۆ 25 ملیۆن دینار، دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی بەخشین بەگوێرەی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەكان.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : داواكاری بۆ پێشینەكان لە رێگەی لقەكانی بانكەوەیە كە دەكەونە بەغدا و پارێزگاكان.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە هێشتا لقەكان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواكاری بۆ مامەڵەكردن بۆ بەرزكردنەوەی پێشینە بۆ فەرمانبەران، گرێبەستەكان، ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینان.