وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی ساڵێكدا دەست بەسەر 300 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 14 ملیۆن حەب ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 4-09-2022, 16:33
  • +A -A

    بەغدا - INA- ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان لە وەزارەتی ناوخۆ ئامارێكی فەرمی بۆ ژمارەی گومانلێكراوەكانی ماددە هۆشبەرەكانی ئەمساڵ ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ماوەی (8) مانگدا دەست بەسەر (300) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و (14) ملیۆن حەبدا گیراوە.
    رائید بیلال سوبحی بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند : ئۆپەراسیۆنەكانمان بەردەوامن بۆ شەڕكردن و ڕاوەدوونانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان، بەو پێیەی لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە هەزار و 350 تۆمەتبار دەستگیركراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆی گشتی ژمارەكە لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا بووەتە 11 هەزار تۆمەتبار بە بازرگانیكردن و بەرزكردنەوە و خراپ بەكارهێنان، ئەمە جگە لە دەست بەسەر نزیكەی 300 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر و زیاتر لە 14 ملیۆن حەبی كپتاگۆن و مادەی دەروونی.
    ئاماژەی بەوەشدا : شەڕێكی جددی لەلایەن بەڕێوەبەرایەت و تەواوی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانانی مادەی هۆشبەر و جەختیشی كردەوە : كە هاوڵاتییان رۆڵێكی گەورەیان هەیە لە هەڵوەشاندنەوەی زۆرێك لە تۆڕەكان بە پەیوەندیكردن بە هێڵی گەرمی بێبەرامبەری بەڕێوەبەرایەتی ژمارە 178 كە لە سەرجەم پارێزگاكان كار دەكات لە عێراق.