بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای تاوانەكانی رەسافە كە كارایە بۆ ڕەچاوكردنی پرسەكانی دەستپاكی، سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر كارمەندێكی بانكی رافیدەین دەركرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی سپیكردنەوەی گەندەڵی پارەی بانكەكە.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) و ئاماژە بەوەكراوە دادگای تاوانی رەسافە كە كارایە بۆ تاوتوێكردنی پرسەكانی دەستپاكی، سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر كارمەندێكی بانكی رافیدەین دەركرد بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەكەی كە تاوانێكی سپیكردنەوەی پارە (بۆ گەندەڵی پارەی بانكەكە).
ئاماژەی بەوەشكرد : دادگا بڕیارێكی دەركرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوو موڵكی سەر بە تاوانبارەكە و گەڕاندنەوەی بۆ بانكی رافیدەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بڕیاری دژی تاوانبارەكە بەپێی بڕگەكانی مادەی 36ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر بە ژمارە 39ی ساڵی 2015 دێت.