بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای باڵای فیدراڵی وادەی دانیشتنی تانەدان بۆ قبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەی جێگرەكانی كوتلەی سەدری دیاریكرد.
دادگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : داوایەكی یاسایی تۆمار كراوە بۆ تانەدان لە قبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەی جێگرەكانی كوتلەی سەدری (بە ژمارە 181 / فیدراڵی / 2022).
ئاماژەی بەوەشكردووە :یەكەم دانیشتن بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەكە لە 28ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت.