بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە دوو پارێزگا ڕاگەیاند.
شانەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە: لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا، كە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری فیرقەی دەیەم و شانزەهەم ئەنجامدراون، هەروەها بە هاوكاری لەگەڵ هەواڵگری و هێزێك لە هەمان لیواكانی فیرقەی سەر بە فەرماندەیی هێزە زەمینییەكان، لە ئەنجامدا دوو تیرۆریست دەستگیركران لە ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون بەپێی بڕگەكانی مادەی 4 تیرۆرن.
ئاماژەی بەوەشكرد : یەكێكیان لەژێر بازگەی شەهید ئاوس دەستگیركراوە، دەرگای چوونە ژوورەوەی سامەڕا-ئەنبار، ئەوی دیكەشیان لەژێر بازگەی شەهید سەبهاندا بووە، دەرگای چوونە ژوورەوەی پارێزگای نەینەوا و ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەوان رادەست كراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە پێویستەكان لە دژی ئەوان.