بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عوسمان ئەلغانمی وەزیری ناوخۆ رێنمایی كرد بۆ پەیوەندیكردنی ژنان بۆ بەشداریكردن لە خولی 53ی ئەفسەران لە كۆلێژی پۆلیس.
ئەلغانمی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و رایگەیاندووە : ئەو ژنە عێراقییە سەلماندوویەتی كە لە بوارە جیاجیاكاندا ئاستێكی بەرزی بەرپرسیارێتی و بوێری هەیە، لێرەشدا دەبێت سڵاو و بەرەكەت بخەمە سەر هەوڵەكانی ئەو ژنە عێراقییە و توخمەكانی ژنان كە لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : بۆ ئەوەی مافە ڕەواكانیان پێ بدرێت، بڕیاردرا دەرفەتیان پێبدرێت بۆ ئەوەی بەشداری خولی 53ی ئەفسەرانی باڵا بكەن لە كۆلێژی پۆلیس.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی :من دڵنیام ژنان دەتوانن بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن و دەبنە نموونەیەك بۆ ئەوەی لە كاری پیشەیی لە هێزی پۆلیسدا ئاماژەی پێبدرێت.