یارەڵڵا ڕێنمایی بۆ یەكە سەربازییەكانی نەینەوا دەردەكات

ئەمنی
  • 4-09-2022, 14:03
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا، رێنمایی بۆ هێزە ئەمنییەكانی نەینەوا دەركرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: سەرۆكی ئەركانی سوپا لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا گەیشتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژئاوای نەینەوا بۆ بینینی دۆخی ئەمنی و پشكنینی یەكەكان و بەدواداچوون بە دوایین ئۆپەراسیۆنەكان كە لەلایەن یەكەكانی سوپاوە لە ناوچە بیابانەكانی ڕۆژئاوای نەینەوا ئەنجامدراون.
    یارەڵڵا جەختی كردەوە : پێویستی بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەكان بۆ لەناوبردنی حەشارگەكانی تیرۆریستان و چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان بۆ بەدواداچوون و نەهێشتنی تەواوەتی پاشماوەكانی تیرۆر.