بەغدا - INA- محەمەد سەلیم
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین ئاشكرای هۆكاری گۆڕینی ناوچە پاككراوەكانی لە كشتوكاڵەوە بۆ پیشەسازی ئاشكرا كرد، هاوكات لە ماوەی داهاتوودا پڕۆژەكانی لەگەڵ وەزارەتی نەوت ئاشكرا كرد.
بەڕێوبەری گشتی بەشی كاروباری مین زافر محەمەد لە وەزارەتی ژینگە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند : زۆربەی ئەو ناوچانەی لە مین پاككراونەتەوە وەك ناوچەی پیشەسازی ئیستغلال كراون، لەنێویاندا كێڵگە نەوتییەكان، وەك كێڵگەی سندباد لە بەسڕە، ئاماژەی بەوەدا: كە زۆربەی ئەو ناوچانە كشتوكاڵی بوون، بەڵام كێشەی كەمی ئاو لە وڵاتەكەدا ڕێگری لە چاندنی كرد، بۆیە وەك ناوچەی پیشەسازی قۆسترایەوە.
ڕوونیشی كردەوە : بەڕێوەبەرایەتییەكە چەندین پڕۆژەی لەگەڵ وەزارەتی نەوت هەیە، لەوانە پاككردنەوەی ئەو ناوچانەی كە كاریگەرییان لەسەر كارەكانی كێڵگە نەوتییەكان هەیە هەروەها ناوچەكانی ژێرخانی و ئاماژەی بەوەدا كە لە نێو ئەو پڕۆژانەدا فڕۆكەخانەی موسڵ هەیە، كە بەشێكیان نەخۆشخانە و قوتابخانەكان لەسەر دروستكراون.