بەرگری: بەم نزیكانە فۆڕمی گەڕانەوەی گرێبەستە هەڵوەشاوەكانیان دەردەچێ

ئەمنی
  • 4-09-2022, 13:35
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی بەرگری دەرچوونی نزیكی فۆڕمی گەڕانەوەی بۆ گرێبەستە هەڵوەشاوەكانیان ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوەكراوە : بە پشتبەستن بەو شتانەی كە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكراوە و بەپێی بڕگەكانی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (61) و بڕگەی (سێیەم)) لە مادەی (73)ی دەستووری عێراق سەبارەت بە دەركردنی یاسای ژمارە (2) بۆ ساڵی 2022 تایبەت بە پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، كە بڕگەیەكی لەخۆگرتبوو سەبارەت بە گەڕاندنەوەی گرێبەستە هەڵوەشاوەكانیان لە ئەندامانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و بە پشت بەستن بەو رێنماییانەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەرچووە و لە جێبەجێكردنی فەرمانەكەی وەزیری بەرگریدا، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا كاردەكرێت بۆ گەڕاندنەوەی گرێبەستە هەڵوەشاوەكانیان لە فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری و بەپێی فۆڕمەكە بەم زووانە لە ماڵپەڕەكەی خۆیدا دەردەچێ وبڵاودەكرێتەوە.
    وەزارەتەكە داوای لە هەموو ئەو لقانەی كە گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە، شوێن ماڵپەڕەكەی بكەن بە مەبەستی پڕكردنەوەی ئەم فۆڕمە كاتێك دەردەچێت.