پیشەسازیی سەربازی هۆشداری دەدات لە مەترسی شەڕی ئەلیكترۆنی و داوای بەكارهێنانی تەكنیك دەكات بۆ كەمكردنەوەی

ناوخۆ
  • 4-09-2022, 13:03
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام ئەلمەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی پیشەسازی سەربازی هۆشداریدا لە مەترسی شەڕی ئەلیكترۆنی، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە یاساكانی عێراق دەسەلتە ئەمنییەكان پابەند دەكەن بە كڕینی بەرهەمەكانی دەستەی پیشەسازی سەربازی.
    سەرۆكی دەستەی پیشەسازیی سەربازی محەمەد ساحیب ئەلدەراجی لە كۆنفرانسێكدا (پێشانگای دژی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان و ئاسایشی ئەلیكترۆنی) كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA) ئامادەی بوو و رایگەیاند : جەنگی ئەلیكترۆنی مەترسیدارترینە و پێویستە تەكنیكە پێویستەكان بەكاربهێنرێت كە بەرز دەبنەوە بۆ كەمكردنەوەی مەترسی شەڕی ئەلیكترۆنی.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : پیشەسازیكردن لەناو وڵاتدا دەبێتە هۆی قازانج، ئاماژەی بەوەشكردووە : هەموو كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان كە بەدوای قازانجدا دەگەڕێن ئەمە دەزانن.
    ڕوونیشی كردەوە :یاساكانی عێراق لایەنە ئەمنییەكان پابەند دەكەن بە كڕینی ئەو بەرهەمانەی كە لەلایەن دەستەی پیشەسازیی سەربازییەوە دروست دەكرێن و جەختیشی كردەوە : بەرژەوەندی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بەشداریكردنی كۆمپانیا عێراقییەكانە بۆ ئەوەی راستەوخۆ بچنە ناو بازاڕی عێراقەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : كۆمپانیاكانی دەسەڵات بوونیان هەیە و دەرگاكانی كراوەن بۆ هەموو كۆمپانیاكان و ستایشی هاوكاری هەموو دامەزراوە ئەمنییەكان لەگەڵ دەستەكە و پشتگیریكردن لە خۆجێیكردنی پیشەسازی نیشتمانی كرد.