دەسەڵاتی دادوەری سەبارەت بە كەمی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی بیابانبوون ڕێنمایی دەردەكات

ناوخۆ
  • 4-09-2022, 12:45
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری رێنمایی سەبارەت بە كەمی ئاو و رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی بیابانبوون دەركرد.
    ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ فائیق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە سەرۆكی تیمی دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ پاڵپشتی و كەمكردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی (جاسم ئەلفەلاحی) و شاندی یاوەری كرد، ئەندامانی تیمەكە و لەگەڵیان باسیان لە لایەنەكانی هاوكاری دادوەری لەگەڵ تیمەكە كرد بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی پرسی كەمی ئاو و وزە و ڕووبەڕووبوونەوەی بیابانبوون و گۆڕانی كەشوهەوا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : زیدان پشتگیری خۆی بۆ كارەكانی تیمەكە دەربڕی و دادگاكانی ئاڕاستەی كرد كە هاوكاری مەفرەزە لێهاتووەكان بكەن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بەو كەسانەی كە پێشێلی ڕێنمایی و ڕێنماییەكانی تیمەكە دەكەن.