بەغدا - INA- ویسام ئەلمەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە نوێنەری سەرۆك وەزیران و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەلئەعرەجی دووپاتیكردەوە كە عێراق ڕووبەڕووی تەحەددیاتی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەكانە، هاوكات ستایشی وتارەكانی سەركردەكانی كرد كە داوای هێوربوونەوە و پاراستنی عێراق دەكەن.
ئەعرەجی لە وتارێكدا لەمیانی كۆنفرانسی (پێشانگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان و ئاسایشی ئەلیكترۆنی)، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی ببوو رایگەیاند : پێشانگای دژی تیرۆر، ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان و ئاسایشی ئەلیكترۆنی ئامانجیەتی سوود لە شارەزایی جیهانی وەربگرێت بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی هێزە ئەمنییەكان و ئاماژەی بەوەشكردووە : عێراق شكستی بە داعش هێنا و هێشتا پاشماوەیەكی ماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : داعش و ماددە هۆشبەرەكان لە ئاستەنگە گەورەكانن كە ڕووبەڕووی وڵاتەكە دەبنەوە و ئاماژەی بە هاوكارییەكانی عێراق لەگەڵ ناتۆ و پیشەسازیكردنی سەربازیی كەرەستەی سەربازی.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەبێت دەستەی پیشەسازی سەربازی سوود لە ئەزموونی ئەو دۆستانە ببینێت كە لە شەڕی دژی داعش لەگەڵ ئێمەدا وەستاون.
ڕاشیگەیاندووە : عێراق وڵاتێكی گرنگە لە ناوچەكەدا و ستایشی وتەكانی سەركردەكانی كرد كە داوای ئارامگرتن و پاراستنی عێراق دەكەن.