بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە،دەزگای هەواڵگری كوژرانی ناوچەی بەناو بهرپرسی ئەمنی ئەلدبس و دوو لە یاریدەدەرەكانی لە كەركوك ڕاگەیاند.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و رایگەیاندووە : لە رێگەی بەدواداچوونی بەردەوامەوە، زانیاری دروست لەبەردەستی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بووە سەبارەت بە بوونی حەشارگەی تیرۆریستان لە ناوچەی چیمەن لە نزیك بەنداوی (خاس) لە پارێزگای كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئاژانسەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ خانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، كاریان كردووە بۆ ئەوەی زانیارییان بە فڕۆكەكانی F16 بدات سەبارەت بەم حەشارگە، وەك چۆن هێرشێكی ئاسمانی لەلایەن فڕۆكەوانی هێزی ئاسمانییەوە ئەنجامدرا كە لە ئەنجامدا كوژرانی لێكەوتەوە لە كەرتی بەناو ئەمنی بەشی دبس و ئەلمەكنی (ئەبو دونیا) و دوو لە یاریدەدەرەكانی.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هێزێكی دەزگای هەواڵگری چوونە دەرەوە بۆ گەڕان بەدوای شوێنەكەدا و پاشماوەی كوژراوەكانیان دۆزیەوە.