لە باشووری سامەڕا ئۆپەراسیۆنی پشكنین دەست پێدەكات

ئەمنی
  • 4-09-2022, 11:00
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی پشكنینی لە باشووری سامەڕا ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە: ئەمڕۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین لە حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی پشكنینی فراوانی باشووری شاری سامەڕای دەستپێكردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : ئۆپەراسیۆنەكە بە بەشداریكردنی لیوای 43 و 41 بۆ پشكنینی ناوچەكانی تەل ئەلزەهەب و ئەلكەشكریە و سجلە لە باشووری سامەڕا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی ئەو پلانانەدایە كە بۆ زامنكردنی ڕێگاكانی زیارەتكاران بۆ چلەین ئیمام حسێن (سڵاوی خوای گەورەی لەسەربێت) دامەزراون بۆ بەردەوامبوونی هەوڵی ئەمنی و ئۆپەراسیۆنەكان بۆ لەدەست دانی دەرفەتی گروپە تیرۆریستییەكان و بۆ ئەوەی كە هەوڵی ئەمنی و ئۆپەراسیۆنەكان بپارێزن  و ڕێگریكردن لە هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی بۆ بە ئامانجگرتنی سەردانكەران.