بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، خەریكە عێراق و فەرەنسا یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بواری ڕاهێنانی دادوەریدا واژوو دەكەن.
ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ فائیق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە ئیریك شۆڤالیە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد زیدان لەبارەی ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ هاوكاریی یەكتر لە بواری ڕاهێنانی دادوەریدا ئاگاداركرایەوە، كە هیوادارن لە نێوان ئەنجومەنی باڵای دادوەری و قوتابخانەی نیشتمانی دادوەری لە فەڕەنسا واژوو بكرێت.