وەرگرتنی وزەی خۆر وەك بەدیلێك بۆ كارەبا لە دادگای شورە لە نەینەوا

ناوخۆ
  • 4-09-2022, 10:30
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە دادگای  شورە لە نەینەوا پەسەندكردنی وزەی خۆری وەك بەدیلێك بۆ كارەبا راگەیاند
    دەزگای دادوەری لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتوونەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند بەشی مۆڵەتی ئەمنی و بەشی حاسیبە لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی نەینەوا سیستەمی وزەی خۆریان لە ماڵی دادگای لە شورە داناوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم دەستكەوتە بە یەكەم دەستكەوت لە جۆری خۆی دادەنرێت، بەو پێیەی سیستەمێكی وزەی خۆر دانراوە بە مەبەستی كارپێكردنی سیستەمی ئینتەرنێت و كامێرای چاودێری بەبێ پچڕان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم دەستكەوتە دەبێتە هۆی پاشەكەوتكردنی سووتەمەنی (ڕۆنی غاز) و وازهێنان لە مۆلیدەی كارەبا، هەروەها بەشداریكردن لە كەمكردنەوەی دەردانی زیانبەخش لە ئەنجامی سووتانی سووتەمەنی كە بەشدار دەبێت لە پاراستنی ژینگە.