حه‌لبوسی 10 خاڵ دیار ده‌كات بۆ رێكه‌وتن له‌دانیشتنه‌كانی گفتوگۆی نیشتیمانی داهاتوو

سیاسی
  • 4-09-2022, 10:30
  • +A -A

    به‌غداـ INA   

    محه‌مه‌د حه‌لوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ خاڵی دیاركرد بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ری له‌كاتی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نیشتیمانی له‌داهاتوودا. 

     له‌راگه‌یندراوێكدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه‌ راگه‌یاند" پێویسته‌ خشته‌ی دانیشتینه‌كانی گفتوگۆكانی نیشتیمانی كۆمه‌ڵێك له‌بابه‌ته‌كان له‌خۆی بگرێت كه‌به‌بێی رێكه‌وتن له‌سه‌ریان پرۆسه‌ی سیاسی به‌رێوه‌ناچێت وبریتن له‌: 

    ـ دیاركردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ ‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌و چه‌ند مانگه‌ی ماوه‌ له‌م ساڵه‌. 

    ـ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.

    ـ ده‌ستنیشانكردنی حكومه‌تێك به‌رێكه‌وتنی هه‌موو لایه‌نه‌كان كه‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و جێگای بروا و دڵنه‌وایی گه‌ل و هێزه‌ سیاسییه‌كان بێت. 

    ـ دووباره‌ شیكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 76ی ده‌ستوور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رچی خۆلادانێكه‌ له‌م مادده‌ وگه‌مكردنه‌ به‌حوكمه‌كه‌ی كه‌به‌هۆی فشاره‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ له‌دوایی هه‌ڵبژاردانی 2010 روویداوه‌.

    په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی ئیتیحادی.

    ـ مانه‌وه‌ یان هه‌مواركردنی یاسایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران. 

    ـ په‌سه‌ندكرنی یاسایی دادگای باڵای ئیتیحادی به‌پێی مادده‌ 92 ی ده‌ستوور.

     ـ دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ و ته‌نها وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتی بڵاوكردنه‌وه‌ و سه‌پاندنی ئارامی له‌هه‌موو شاره‌كان بكات، هێزه‌كانی دیكه‌ش له‌شوێنی خۆی بمێنن له‌سه‌ربازگه‌كانی مه‌شق وراهێنان و جۆڵه‌یه‌كردنی له‌لایه‌ن به‌فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی دیار ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دابینكردنی هه‌موو پێویستییه‌كانی سه‌ربازی بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ره‌وشی ئاماده‌باشیه‌كی ته‌واو دابن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك. 

    گه‌رانه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌ بێ گوناحه‌كان كه‌ماڵ و شوێنی خۆیان چۆڵكرده‌وه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ تائێستا بگه‌رێنه‌وه‌. 

     ـ رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێگای رێكه‌وتنێكه‌وه‌ بۆ گه‌ل ئاشكرا بكرێت تا په‌سه‌ندكردنی یاسایی نه‌وت و غاز.