بەغداد/ INAئەمنە سلامی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە هەڕەشەیی لەوانە کرد کە گەمەی خلیسکان بەئۆتۆمبێڵەکانیان دەکەن.
بەڕێوەبەری پەیوەندی وڕاگەیاندن لە هاتوچۆ عەمید زیادقەیسی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە خلیسکاندنی ئۆتۆمبێل دیاردەیەکی ناشارستانیە ومەترسیە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان.
وتیشی کە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئەوکەسانە سزادەدات کەبەمجۆرە ئۆتۆمبیلەکانیان دەئاژۆن چونکەبەپێشێلکاریەکی یاسایی هەژماردەکرێت.