رێوشوێنەكانی حكومەت سەبارەت بە دەرچوونی گاز لەپرۆژەكان و 3 رێوشوێن چاوەڕوانی سەرپێچیكاران دەكەن

ناوخۆ
  • 3-09-2022, 19:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ژینگە ئەمرۆ شەممە تەئكیدی لەجێبەجێكردنی ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ چاودێریكردنی دەرچوونی گاز لەچالاكی پیشەسازیدا كردەوەو تێیدا خستنەگەڕی 3 ڕێكاری سزایی بەرامبەر بەپرۆژەی پیسكردنی ژینگە دیاریكرد.
    جاسم فەلاحی وەزیری ژینگە لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: بەپێی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگەیی ژمارە 27ی ساڵی 2009 وەزارەت ئەركی چاودێریكردنی چالاكی پیسكردنی هەیە بەتایبەتی بەدواداچوونی پیسبوونی ئاوو هەواو چالاكییە پیشەسازییەكانی بەغداو پارێزگاكان.
    رونیشیكردەوە: هەموو ئەو چالاكییانە دەكەوێتە ژێر چاودێری و كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ژینگە لە پارێزگاكان بۆ چاودێریكردنی پابەندبوونیان بە ڕاپۆرتی كاریگەری ژینگەیی كە پرۆژەكان ڕەزامەندی ژینگەیی پێ دەدرێت.
    ئاشكراشیكرد: یەكێك لە گرنگترین ئەو شتانەی كە كادرەكانمان لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی بەردەوامدا بەدواداچوونیان بۆ دەكرێت مەسەلەی دەرچوونی گازە كە زیانی ڕاستەوخۆی بە ژیان و تەندروستی خەڵك دەگەیەنێت، ئەمە جگە لە كەمكردنەوەی دەرچوون بەپێی پابەندییە نێودەوڵەتییەكان لە عێراق.
    وتیشی: میكانیزمی كاركردن لەم كارگانەدا بەپێی یاسا دەبێت و سەرەتا دەبێت ئەو چالاكییانە چ كارگە و چ چالاكی پیشەسازی ڕەزامەندیان لەگەشەی پیشەسازی وەرگرتبێت بۆ ئەوەی دواتر ڕەزامەندی ژینگەیی پێشكەش بكرێت.
    باسی لەوەشكرد: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی كادرانی وەزارەتی دەست دەكەن بە تەواوكردنی ڕێوشوێنەكان چ بە سەردانێكی مەیدانی یان نزیك بوونەوەی دەزگاو لایەنە پەیوەندیدارەكان، كە هیچ چالاكیەك ئەنجام نەدرێت هەتا ڕەزامەندی ژینگەیی بەدەست نەهێنێت.
    وتیشی: ئێمە ڕەزامەندی ژینگەیی نادەین بە كەرتی تایبەت تاوەكو پرۆژەكە هەموو مەرجەكانی ژینگەیی تێدابێت، لەوانەشە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن بۆ كەمكردنەوەی دەركردن بەسود بێت.