عوسمان غانمی ڕێنماییەك بۆ خێزانە ئاوارەكان لە كامپی "كەنەداڵا" لە دهۆك دەردەكات

ناوخۆ
  • 3-09-2022, 19:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری كۆچ و كۆچبەران بە وەكالەت عوسمان غانمی ئەمڕۆ شەممە ڕێنمایی كرد بۆ دابینكردنی هاوكاری بۆ ئەو خێزانە ئاوارانەی كە چادرەكانیان بەهۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوەوە لەدهۆك سوتا.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: 
    عوسمان غانمی جەختی لە پێویستی خێراكردن و كاركردن بۆ دابینكردنی هاوكاری و یارمەتی بۆ ئەو خێزانە ئاوارانە كردەوە كە ئەمرۆ شەممە لە ئاكامی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەكەمپی (باجد كەنداڵا)ی سەر بەناحیەی سێمێل لەپارێزگای دهۆك سوتان، كە 14 خێمەی ئاواركان بەهۆی شۆرتی كارەباوە سوتان، بێ‌ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانیان لێبكەوێتەوە. 
     ئاشكراشیكرد: كادرانی وەزارەتەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی جەی سی سی و بەڕێوبەرایەتی كەمپەكە 40 چادریان دا بە یەكەی تایبەت بە خێزانە زیان لێكەوتووەكان و هەروەها یارمەتی وەك خواردن و سەبەتەی تەندروستیان بۆیان دابینكرد.