بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 گوڕی کەناراوەکانی ویلایەتی موگڵای تورکیای ھەژاند

جیهانی
  • 3-09-2022, 14:11
  • +A -A

    بەدواداچون -INA
    ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قووڵایی دەریای ناوەڕاستیدا  لە کەناراوەکانی ویلایەتی موگلە لە ڕۆژئاوای تورکیا ڕوویدا.
     ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی فریاكەوتن و كارەساتی توركیا بڵاویكردۆتەوە ناوەندی بومەلەرزەكە لە قووڵایی دەریای ناوەڕاست رووی داوە، كە 20.1 كم لە شاری "لاسیژی"ی یۆنانەوە دوورە و 203.79 كم لە كەناراوەكانەوە دوورە لە ناوچەی داتشای سەر بە ولایەتی موگلای تورکیا.
      ئاماژە بەوەشکراوە، بومەلەرزەکە لە قووڵایی ٦.٧٦ کیلۆمەتر لە ژێر بنی دەریادا ڕوویداوە، بەبێ ئەوەی زانیاری لەسەر ڕوودانی زیانی ماددی یان مرۆیی بدرێت.