بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە ئاماری لەبارەی ژمارەی ئەو فڕۆكانەی بڵاوكردەوە كە لە ئاسمانی عێراق دەپەڕنەوە، کە لەلایەن پسپۆڕانی عێراقەوە بەرێوەبدەچێت، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ناسر ئەلشیبلی، وەزیری گواستنەوە گرینگی یەکی زۆر بەم دۆسیە دەدات .
لەوبارەیەوە "حسێن جەلیل" وتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: "کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزارییەکانی ئاسمانی یەکێکە لە پێکهاتەکانی وەزارەتی گواستنەوە، بەوپێیەی گرنگییەکی زۆری لەلایەن " ناسر حسێن شلبی"پێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشدا کە "پێش ساڵی 2021 ژمارەی ئەو فڕۆکانەی کە ئاسمانی عێراقیان تێپەڕاندووە لە 150 فڕۆکە زیاتر نەبووە لە ڕۆژێکدا.
ووتشی : دوای ئهوهی كه ئاسمانی عێراق لهلایهن كۆنتڕۆڵهرهكانی هاتوچۆی ئاسمانی عێراقی شارهزاوه بهڕێوهبهرایهوه، نزیكهی 300 كۆنتڕۆڵكاری هاتوچۆی ئاسمانی ههیه، ههروهها ژمارهی ئهو فڕۆكهی ترانزێت بۆ عێراق گهیشتووهته زیاتر له 800 فڕۆكه له رۆژێكدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم تێپەرینی ئەم فرۆکانە بەپێی سیستەمێک تۆمارکراوە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی داهاتی دەوڵەت، جگە لە ترانزێت کە دەبێتە زیادە بۆ گەنجینەی حکومەت".