پێشبینی دەکرێت نرخی گاز بۆ بەکاربەرانی لەئەڵمانیا بەرزبێتەوە

ئابوری
  • 3-09-2022, 14:05
  • +A -A

    بەدواداچون -INA
     سەرۆکی کۆمپانیای وزەی ئەڵمانی (‏Uniper) "کلاوس دیتەر ماوباتش" رەتی نەکردۆتەوە زیادکردنی باجی زیادەی غاز بۆ بەکارهێنەران لە ئەڵمانیا، کە بە وتەی خۆی متمانەپێکراوی دابینکردنی وزە مسۆگەر دەکات.
     مۆباتش دەڵێت: "لە سەرەتاوە دەتوانرێت بڵێین باجی غاز بەشدارە لە دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان، غازی ڕووسیا ، ئەڵمانییەکان دەخاتە بەردەم هەڵبژاردەیەکی قورس، تا ئێستاش نازانرێت کە ئایا پێویستە زیاد بکرێت یان نا ئەوە بەندە بە نرخەکانەوە لەم حاڵەتەدا، لە بازاڕەکانی غازدا.
     "مۆباتش " ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئاستی نرخە زۆر بەرزەکانی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا هەندێک ئەگەر هەیە کە پێویست بکات باجی غاز زیاد بکرێت.
    ئەڵمانیا بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی هاوردەکارانی غاز، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە تا ساڵی ٢٠٢٤، دەست دەکەن بە سەپاندنی ئەو باجەی کە پێی دەوترێت باجی غاز کە بەهای هەر کیلۆوات - لە کاتژمێرێک (٢.٤ ) دوو یۆرۆ و چوار سەنت دەبێت.  ئێستا پێشبینی دەكرێت  لە ئەڵمانیا داڕمانی وزە رووبدات، ئەوەیش بەهۆی ئەگەری پچڕانی دابینكردنی غازی رووسیا.
     لای خۆیەوە "رۆبەرت هابێك " وەزیری ئابووری ئەڵمانیا و "كلاوس مۆلەر " سەرۆكی دەزگای تۆڕی فیدراڵی چەندین جار داوایان لە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە كردووە كە بەكارهێنانی كارەبا كەم بكەنەوە لە پێناو پاشەكەوتكردنی پارەدا.
     
     سەرچاوە: ئاژانسەکان