میسان/ INA
ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان دەستپێکردنی پلانی ئەمنی بۆ سەردانیکەرانی چلەی شەھید ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) ڕاگەیاند.
لیوا رووکن "محەممەد جاسم زوبەیدی" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی بۆ سەردانی کەرانی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت ) دەستیپێکردووە ، سەرجەم یەکە ئەمنییەکان لە سوپا و پۆلیس و هەموو دەزگا هەواڵگرییەکانەوە.
زوبەیدی ئاماژەی بەوەشکرد"پلانی ئەمنی پێکهاتبوو لە دابەشکردنی هەموو جۆرە یەکەکان بەدرێژایی ڕێگاکە لە بەندەری شیبەوە بەرەو شاری ئەعمارەو و ڕێگای قەزای مەیمونە، جگە لە جێگیرکردنی یەکەی ھێزی دەوریەی جێگیر و گەڕۆک لە نزیک کاروانەکانی حوسێنییە و ئەو ڕێگایانەی کە سەردانکەران بەکاریدەهێنن. جەختی لە گرنگیی هاوکاری خاوەن کاروانەکان و سەردانکەران لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کرد بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتییان.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی