بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی جەختیکردەوە کە بەرژەوەندی وڵات لە بەشداریکردنی هەموواندایە لە بڕیاردان، داوای پەسەندکردنی دیالۆگ دەکات وەک ڕێگەیەک بۆ بەدیهێنانی چاکسازی و گۆڕانکاری.
لە راگەیەندراوێكدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، لە میانی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ كوتار سوزوكی باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا، جەختی لە گرنگی سوودوەرگرتن لە ئەزموون و توانای ژاپۆنییەكان كردووەتەوە لە ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی بەردەوام، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکانیدا دوای کۆتایی هاتنی کارەکانی لە بەغدا، ستایشی ئەو ڕۆڵە دیپلۆماسییەی کرد کە لە عێراقدا نیشانیدا.
"حەکیم" ئاماژەی بە ناوبانگی باشی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان کردو داوای " وەبەرهێنانی لە پڕۆژەکان لە عێراق" لێ کردن
ڕوونیشی كردەوە، "سروشتی گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و پێویستیی كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی ئێستا ھەیە بە پەنابردن بۆ دەستوور و یاسا و دامودەزگا شەرعیەكانی دەوڵەت.
جەختیشی كردەوە كە "ناكرێت عێراق لە ڕوانگەیەكی سیاسی، تائیفی و نەتەوەیی كورتبكرێتەوە و رێگایەک بۆ گەیشتن بە چاکسازی و گۆڕانکاری نەبێت.