نەوت: دەستكردن بەفرۆشتنی بەنزینی سوپەر كاریگەری نابێت لەسەر بەنزینی بەردەستی عادی و موحەسەن

ناوخۆ
  • 1-09-2022, 21:58
  • +A -A

     بەغداد - INA

    وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، فرۆشتنی زیاتر لە 100 هەزار لیتر بەنزینی سووپەری پشتڕاستكردەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا دوای دەستپێكردنی فرۆشتنی فەرمی، ئاماژە بەوەشدەكات: بەردەست بوونی ئەو جۆرە عادی وموحەسەنانەی كە ماون كاریگەری نابێت، رونیكردەوە: كە نرخەكانیان ناگۆڕێت.
    یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان ئیحسان موسا غانم لە دیدارێكیدا لەگەڵا كەناڵەی عێراقیە نیوسی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە، دەڵێت: چەتەكانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 پاڵاوگەی بێجییان كردە ئامانج و ئەم پاڵاوگەیەش ئەو وڵاتەی بە (60-65٪) لە كۆی پێویستییەكانی بەشە نەوتییەكان ئامادە دەكرد و ئەمەش عێراق ناچاری كرد بەشێكی هاوردە بكات بۆ پڕكردنەوەی كەمی پێویستی ناوخۆ، وتیشی:هیوادارین دوای تەواوبوونی پرۆژەی پاڵاوگەی كەربەلا لە كۆتایی ئەمساڵدا وڵات بە (9) ملیۆن لیتر لە ڕۆژێكدا بەنزینی زۆر بەرزی پاكی لە ناو تایبەتمەندییەكانی (یۆرۆ-5) و 6 ملیۆن لیتر گازوایل و دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی ئامادە بكرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەداخەوە بەلایەنی كەمەوە 7 ملیۆن لیتر بەنزین و 5 ملیۆن لیتر گازوایل بۆ گرانترین ناوچە بەردەوامە، رونیشیكردەوە: تێچووی یارمەتیدانی بەرهەمە نەوتییەكان كە بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت ساڵانە 3 تریلیۆن دینارە و هاوڵاتیان شایستەی پشتیوانین.
    سەبارەت بە فایلی بەنزینی سوپەر ڕوونیكردەوە: وەزارەت لە ئێستادا بە نرخی 1400 دینار بۆ هەر لیترێك هاوردەی دەكات و بە نرخی 1000 دینار دەیفرۆشێت بە هاوڵاتیان چونكە یارمەتیدان دەیگرێتەوەو لە كاتژمێر حەوتی دوێنێوە وێستگەكانی فرۆشتنی ئەم جۆرە بەنزینە كراونەتەوە و زیاتر لە 100 هەزار لیتر، ئەگەر داواكارییەكە زیاتر بێت ئەوا دوو وێستگە لە بەرەی كەرخ و هەمان وێستگە لە بەرەی ڕوسافە دەكەینەوە و لە ئێستادا لە هەر پارێزگایەك وێستگەیەك هەیە بەنزینی سوپەر دەفرۆشرێت.
    وتیشی: هیچ مەبەستێك نییە فرۆشتنی بەنزینی باشكراو بوەستێنێت و بوونی سوپەر كاریگەری نابێت لە سەر بەردەستی ئەو دوو جۆرەی كە لە هەر لیترێكدا بە 650 دینار نرخ دەدرێت بۆ موحەسەن و 450 دینار بۆ هەر لیترێك بۆ بەنزینی عادی.