بەغداد - INA
سەید حسێن ئەلنوری، نوێنەری مەرجەعی باڵای ئایینی لە سەردانەكەیدا بۆ ئەنجومەنی پرسەی شەهیدانی شۆڕشی عاشورا، ئەمرۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە سەید عەلی سیستانی زۆر دڵتەنگە و خەمابارە بۆ ئەوەی ڕوویدا و ئاماژەی بەوەدا كە ناڕازییە و ئیدانەی ئەم كارە شەرمنانەیە دەكات.
میدیای ڕەوتی سەدر لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەید حسێن ئەلنوری نوێنەری مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی لە سەردانێكیدا كە لە سەرۆكی شاندێكی باڵای حەوزەی بۆ ئەنجومەنی ناوەندی سەرەخۆشی كرد كە لە مزگەوتی فاتمە الزهرا لە نەجەف ئەلئەشرەف بەڕێوەچوو، بە سورەتی پیرۆزی ئەلفاتیحە ستایشی گیانی ئەو شەهیدانە كرد كە دژی زوڵم و گەندەڵی هەستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەید نوری سەرەخۆشی و خەم و سەرەخۆشیی مەرجەعی باڵای ئایینی گەیاندە شەهیدەكان.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەلنوری ئامەژەی بۆ ئەوەشكردوە: كە سەرەخۆشی لە سەماحەتی مەرجەعی باڵای سەید عەلی سیستانیتان بۆ ڕادەگەیەنم ، چونكە سەماحەتی سەید زۆر دڵتەنگ و پەژارەیە بۆ ئەوەی ڕوویدا.
وتیشی: ماحەتی سەسەید سیستانی (سێبەرەكەی بەردەوام بێت) ڕازی نییە و ئیدانەی ئەو كارە شەرمنانەیە دەكات، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بە تایبەتی ئاگادارم كردەوە كە ئامادەبم لە ئەنجومەنی سەرەخۆشی كە بە نوێنەرایەتی خۆی.