ڕاوێژكاری دارایی كازمی: بنەما بابەتییەكانی یاسای بودجەی ساڵی 2023 تەواوبوون

سیاسی
  • 1-09-2022, 20:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح ئەمرۆ پێنجشەممە تەئكیدیكردەوە: بنەما بابەتیەكانی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 تەواون، ئاماژەی بەوەدا كە بودجەی 2022 دەتوانرێت دەستبەجێ پەسەند بكرێت، ئەگەر ژینگەی یاسادانان ڕێگە بدات.
    ساڵح بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەندەكانی بەشی سێیەمی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵی ژمارە 6ی ساڵی 2019 هەمواركراو، تایبەت بەئامادەكردن و پەسەندكردنی یاسای یاسادانانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی داهاتوو كە لەسەرەتای مانگی تەمموزی هەموو ساڵێكەوە دەست بەكارەكانی دەكات بە دەسپێكردنی پرۆسەكانی ئامادەكردن بۆ خەمڵاندنی خەرجییەكان و داهاتەكان و بەڕێوەبردنی كەم و كوڕی یان زیادە بۆ ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی داهاتوو.
    وتیشی: سەقفی خەرجیەكان دیاری دەكرێت لە هەردوو خەرجیی بەكاربدرن یان و خەرجیەكانی وەبەرهێنان، و ئەمە لەلایەن لیژنەی باڵای ستراتیژی بودجە بەسەرۆكایەتی وەزیری دارایی و ژمارەیەكی زۆر لەئەندامی وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و شارەزایانی دەزگا جیاجیاكانی دەوڵەت ئەنجام دەدرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەپێی خشتە یاسای كاتی و ئەو ستراتیژیەی كە بۆ سێ ساڵی داهاتوو لەگەڵی دانراوە، پێویستە لە یەكەم مانگی ئەیلولدا لە ئەنجومەنی وەزاری ئابووری تاوتوێ بكرێت، ئەم فایلە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی و پاشكۆیەتی و دواتر بەشێوەیەكی یەكپارچە پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە لە مانگی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێكدا بۆ دەنگدان لەسەری.
    وتیشی: ڕەشنووسێكی یەكخراوی بودجەی 2022 هەیە كە دەكرێت دەستبەجێ پەسەند بكرێت ئەگەر ژینگەی یاسادانان رێگە پێبدات.
    رونیشیكردەوە: دامەزراوە دەستوورییەكانی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 بەشێوەیەكی زۆر تەواون لەگەڵ چەند گونجاندنێكی یاسایی سادە لە بابەتی بەڕێوەبردنی زیادە لە ڕێگەی سندوقی سیادییەوە كە لە ماددەی 19ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی لە هێزدا هاتووە، هەروەها ڕازیبوون لەسەر نرخی بەرمیلێك نەوت بەمەبەستی ژماردنی گەڕانەوەی لێوە لەساڵی 2023 لەبەر ڕۆشنایی پەرەپێدانی بازاڕەكانی وزەو داواكردنی نەوت لەجیهاندا
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: داهاتی نەوت زیاتر لە 90٪ كۆی داهاتی گشتی لە بودجەدا پێكدەهێنێت، هەروەها ئەوەی پێشبینی دەكرێت لە داهاتی نەوت لە ساڵی دارایی داهاتوودا.