بەغداد – ا ه ع عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی، ئەمرۆ چوار شەممە، ئاشكرایكرد: یەدەگی بانكی ناوەندی زیاتر لە پەنجا ملیار دۆلارە. عەلاق بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: ئەو رێژەیە ئاستێكی سروشتیە بە بەراوردكردن بە دراوی ناوخۆ، ئەوەش بە پێی پێوەرەكانی سندوقی نەقدی نێودەوڵەتی كە لەسەر ئاستی جیهان لەسەری رێكەوتوون. عەلاق راشیگەیاند: بانكی ناوەندی بەردەوامە لە چاپكردنی دراوی ناوخۆ بەهۆی تەلەف بوونی بەشێكی و ئەوەش بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان خستنەرووی دراوی ناوخۆ و یەدەگدا.