وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت کە دەسپێکی ساڵی تازەی خوێندن پاش تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ڕادەگەیەنرێت

ناوخۆ
  • 1-09-2022, 17:06
  • +A -A

    بەغداد/ INAمحمد تاڵبی
    وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن پاش تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ڕادەگەیەنرێت.
    وتەبێژی وەزارەت حەیدەڕفاروق لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕایگەیاند پڕۆسەی فێرخوازی لەمساڵدا بەرەنگاری چەندین ئاستەنگ بوویەوە لەوانە کەمی باڵەخانە و پڕۆگرامەکانی خوێندن هەروەها پڕبوونی پۆلەکان کێشەیەکی دیکەبوو لەمساڵدا جگەلەوەش قەیرانی کۆڕۆنا بارگرانی خۆی هەبوو بەسەرپڕۆسەکە.
    وتیشی کە هیواخوازین لەساڵی داهاتوو قوتابخانەی نوێ بکرێتەوە و پڕۆژەکانی دروستکردنی قوتابخانەکان بەردەوام بێت.
    ڕوونیشی کردەوە کە پڕۆژەی قوتابخانە نموونەییەکان کەلەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و 7 هەزار قوتابخانە لەخۆدەگرێت کەخزمەت بەقوتابیان دەکات.
    ئاماژەشی بەوەدا کە وەزارەت تاهەنووکە بڕیاری نەداوە کەی وەرزی ساڵی خوێندنی داهاتوو دەستپێدەکات.
    ڕوونیشی کردەوە کەوەزارەت پێویستی بەبودجەیەکی مەزن هەیە چونکە13 ملیۆن قوتابی هەیەو ژمارەی کادیرانی فێرکاریش
    دەگاتە750 هەزار کەس.
    هەروەها وتی وەزارەت بەهاوکاری ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکان کاردەکات بۆ دابینکردنی پارەوپوول کە سوودیان لێوەردەگیرێت بۆ پێشخستنی کادیرانی وانەبێژی.