بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک كۆمار بەرهەم ساڵح و باڵیۆزی فەرەنسا ئێریک شێڤالیێر هاوکارییەکانیان لە ئاستەنگە جیاوازەکانی جیهاندا دووپاتکردەوە.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاند، "به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار له كۆشكی سەلام له به‌غدا پێشوازی كردووه، ئێریك شیڤالیێر، باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له په‌یوه‌ندییه به‌هێزه دوو قۆڵییه‌كان كرد كه هه‌ردوو وڵات و گه‌له دۆسته‌كه كۆده‌كاته‌وه و ڕێگاكانی به‌هێزكردنیان له بوارە جیاجیاكاندا، جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكاری له ئاسته‌نگه جیاجیاكانی جیهاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئایدیۆلۆژیای توندڕه‌وه، سیاسی، ئابووری، هاوکاری بازرگانی و کولتووری، پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا”.
باڵیۆز ئێریک شیڤالیێر دووپاتی کردەوە "پێویستی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی، هەروەها پشتیوانی لە ڕێگای دیالۆگ و لێکنزیکبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسە سیاسییەکانی وڵات و بەدیهێنانی پێشکەوتن و گەشەکردن بۆ عێراق".