ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گەیشتنی پلەی وەزیفی بۆ کۆلێژە پاڵپشتەکانی ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 1-09-2022, 14:21
  • +A -A

    بەغدا-INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی گەیشتنی پلەی وەزیفی بۆ کۆلێژە پاڵپشتەکانی ڕاگەیاند.
     ئەنجومەنەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ڕایگەیاندووە: "ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵ بیست و یەكەمین دانیشتنی خۆی بۆ ساڵی 2022 ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی پلەی وەزیفی فاكەڵتی (زاناكان)، كە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستییەوە گەیشتە ئەنجومەن”.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی پلەی وەزیفی بۆ ئەو كەسانە كرا كە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2000 دەیانگرێتەوە سەبارەت بە 3791 فاكەڵتی كار (زانا)"، ئاماژەی بەوەدا كە "میكانیزمی بەرنامەی دامەزراندن بۆ فۆڕمی ئەلیكترۆنیش تاوتوێ كرا". 
     جەختیشی كردەوە كە "ئەنجومەنی خزمەتگوزاری هەفتەی داهاتوو فۆڕمی كۆلێژە پاڵپشتەكان لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە بڵاودەكاتەوە"، ئاماژەی بەوەشدا كە "ئەمە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئەنجومەنەكەدا هاتووە بۆ دامەزراندنی بەپێی بنەمای دادپەروەری و شەفافیەت دوور لە خزمایەتی دەستێوەردانی دەرەکی."
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرنامەی دامەزراندن بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی مرۆیی و دوور لە دەستکاریکردن کاردەکات".