وەزارەتی پلاندانان ڕوونکردەوەی دا لە سەر میکانیزمی خەرجکردنی ئەو پرۆژانەی لە قۆناغی دروستکردندان

ناوخۆ
  • 1-09-2022, 14:13
  • +A -A

    بەغدا - INA - وەرد عەبدولئەمیر
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان میکانیزمی خەرجکردنی ئەو پرۆژانەی لە قۆناغی دروستکردندان ڕوونکردەوە، هاوکات هۆکارەکانی گواستنەوەی پڕۆژەی سەرژمێری دانیشتووان بۆ ناو بودجەی وەبەرهێنان دیاریکرد.
     عەبدولزەهرا هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی راگەیاند، "یاسای بەڕێوەبردنی دارایی بۆ ساڵی 2019، مامەڵەی لەگەڵ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کردووە، کە میکانیزمی خەرجکردنەکە دەبێت بەپێی ئەو کارانە بێت کە ئەنجامدراون خەرجکردنی بڕە پارەی پڕۆژەکان بەپێی ئەو کارانەیە کە بەپێی یاسا ئەنجامدراوە".
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوێی وه‌به‌رهێنان نییه‌، به‌و پێیه‌ی وه‌زاره‌ت كار بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ژێر جێبه‌جێكردندان، و پاره‌كه‌ش له‌ كاره‌كاندا خه‌رج ده‌كرێت".
     سەبارەت بە پڕۆژەی سەرژمێری دانیشتووان، هینداوی وتی، "وەزارەت دەستیکردووە بە گواستنەوەی پڕۆژەکە لە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێنان بۆ ئەوەی خەرجکردنی لەسەری بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی بێت".