بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستبەسەرداگرتنی 34 بارهەڵگری سەرپێچی رێنمایی و مەرجەکانی هاوردەکردن لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی شاری بەغدا راگەیاند.
ده‌سه‌ڵاتی گشتی گومرگ له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه گه‌یشتووه به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)، راشیگه‌یاندووه، "به په‌یوه‌ندی راستەوخۆ و به‌دواداچوون له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سه‌ڵاتی گشتی گومرگ، شاكر مه‌حمود زوبه‌یدی، به‌شی لێكۆڵینه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخی له‌بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەكانی ناوەڕاست توانی دەستی بەسەر 34 بارهەڵگردا بگرێت بە پێشێلکردنی مەرج و کۆنتڕۆڵەکانی هاوردەکردن." .
دەسەڵاتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو بارهەڵگرانەی سەرپێچی دەکەن باریان لەسەرە (کارەبایی جۆراوجۆر، تایەی ئۆتۆمۆبیل، ئامێری یەدەگ، وایەری کارەبا، کەلوپەلی ناوماڵ، سیرامیک، کەرەستەی جۆراوجۆری پاککردنەوە، مۆلیدە، و کەرەستەی جۆراوجۆری تر)."
وە بەردەوام بوو، "پرۆسەی دەستبەسەرداگرتن بە پشتیوانی پۆلیسی گومرگ ئەنجامدراوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "رێوشوێنی یاسایی پێویست دژی سەرپێچیکاران گیراوەتەبەر".